سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ یەكهەڵوێستی كورد بەردەوامن

کوردستان
15:22 - 2025-04-24

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق كرد.

لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تاوتوێكرا و جەخت لە پابەندبوونی هەموولایەنەكان بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرایەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا پەرۆشانە پێویستی پەلەكردن لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان دووپاتكردەوە، بەشێوەیەك ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان و یەكخستنەوەی ماڵی كورد و یەكگوتاری سیاسی بەرامبەر پێشهاتەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.

رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو كە بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، سەرۆك بافڵ سەرنجی خۆی خستەڕوو و وتی، هەوڵەكان بۆ یەكهەڵوێستی كورد بەردەوامن و یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدات تاوەكو ئەم ئامانجە نیشتمانییە بەدیبێنێت و بە یەك ستراتیج لەگەڵ حكومەتی نوێی سووریا گفتوگۆ بكرێت بۆ پاراستنی مافی گەلی كورد و سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP