مەکتەبی سکرتارییەت: هەڵوێستە نیشتمانیەکان و وه‌فاداری محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌هایه‌كی باڵای هه‌یه‌

کوردستان
18:30 - 2025-05-11


ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی تێکۆشەری دێرین و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ( محەمەدی حاجی مەحمود ) یان کرد .

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکرد و هیوای تەندروست باشی و سەلامەتی هەمیشەیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت، بە رێزەوە باسیان لە رۆڵ و پێگەی دیاری محەمەدی حاجی مەحمود کرد لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتیدا، بە تایبەت لە شۆڕشی نوێ دا وەک سەرکردەیەکی دیارو کاریگەر لەگەڵ هەڤاڵەکانی بوونە داینەمۆی جۆشدانەوەی گیانی پێشمەرگایەتی.

 ئەوەشیان روونکردەوە ، کاک محەمەدی حاجی مەحمود بەهەڵوێستە نیشتمانیەکانی و لە بەرامبەر وتنی راستی و حەقیقەتیە مێژوویەکانی دەربەست بە ژیانی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال هەمیشە جێگای پێزانین بووە ، لای یەکێتییەکانیش ئەم وەفادارییە بەهایەکی باڵای هەیە و سوپاس و پێزانینی بێپایانیان بۆ دەربڕی .

لای خۆیەوە، محەمەدی حاجی مەحمود، وێڕای سوپاس کردنی ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بەڕێزوە باسی مێژووی زێڕینی سەرۆک مام جەلال-ی کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد کە ناو و ناوبانگی بۆ ئەبەد بە درەوشاوەی لەمێژووی گەلەکەیدا دەمێنێتەوە و دووپاتی کردەوە لەسەر رێبازی کوردایەتی بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP