لە رووداوێکى تەقەکردندا دوو
کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن کوژران، باڵیۆزی ئیسرائیلیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان،
رووداوەکە بە تیرۆریستى ناودەبات و دەڵێت، هێرش و تەقەکردنەکە بە "پاڵنەرێکی
رەگەزپەرستی دژە جوو" کراوە.
کریستی نۆوێم، وەزیری ئاسایشی
ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە ناوەندی شاری
واشنتن دی سی روویداوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژراون.
لاى خۆشیەوە، دانی دانۆن باڵیۆزی
ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، تەقەکردنەکە لە دەرەوەی بۆنەیەک لە مۆزەخانەی
جووەکان لە واشنتن دی سی بووە و بە کردەوەیەکی تیرۆری دژە جوو ناویبرد.
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان،
هۆشداریدا لەوەی زیانگەیاندن بە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی جووەکان هێڵی سوورە و دەبێت
رێگەی لێبگیرێت.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا، له پهیامێكدا لهبارهی ڕوداوهكهوه، ڕایگهیاند، "ئەم تاوانە
ترسناکانە لە واشنتن دی سی، کە بە ڕونی پاڵنەرەکانیان دژە جولەکەگەراییەو دەبێت بوەستێن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا جێگەی ڕق و کینە و توندڕەوی نییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP