نووسینگەی ماددەی 140ـی کەرکوک لە ئاگادارییەکدا داوای لە 167 خێزانی ئاوارەی کەرکوک كردووه، بچن چەکی قەرەبووەکانیان وەربگرن.
نووسینگەی ماددەی 140ـی کەرکوک بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا داوای لە 167 خێزانی ئاوارەی کەرکوک كردووه، چەکی قەرەبووەکانیان وەربگرن، کە بڕەکەی 10 ملیۆن دینارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 42 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەرکوک قەرەبوو کراونەتەوەو حەوت هەزار خێزانی ئاوارەی دیکەش چاوەڕوانن چەکی قەرەبووی 10 ملیۆن دینارەکە وەربگرن.
لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، بۆ جاری دووەم حکومەتی عێراق بڕیاری دا زەوی بەسەر زیاتر لە 39 هەزار ئاوارەی کەرکوکدا دابەشبکرێت، ئەو بڕیارەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لەڕابردوودا قەرەبووی 10 ملیۆن دینارەکەی ماددەی 140یان وەرگرتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP