ئیلهام ئەحمەد: هەوڵی لێكتێگەیشتن لەگەڵ توركیا دەدەین

کوردستان
12:28 - 2025-07-26

 ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند: لە ئێستادا سوریا لە هەستیارترین قۆناغدایە و پێویستە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان مافی سەرجەم پێكهاتەكان رەچاو بكرێت، خۆسەریش پشتیوانی لە حكومەتێكی نا ناوەندیی دەكات كە هەموو دەسەڵاتەكان تەنها لە دیمەشق نەبێت.
وتیشی، گفتوگۆكان بۆ بەشداری هەسەدە لە سوپای سوریا بەردەوامە، بەڵام ئامانج و پێكهاتەی ئەو سوپایە ناڕونە و پێویستە ناسنامە و ئەركەكانی رون بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت هەمو چین و توێژ و كەمینەكانی سوریا هەست بە ئاسایش و سەقامگیریی لە سایەی سوپادا بكەن، چونكە روداوەكانی سوەیدا و چەند ناوچەیەكی تر ئاماژەن بە ناڕوونیی ئامانجی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سوریا .
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمریكا رۆڵی گرنگی لە سوریا هەیە و هەوڵیش دەدەن پەیوەندییەكی باشیان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن لەگەڵ توركیا هەبێت.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP