دادگای فیدراڵیی عیراق ئەم هەفتەیە لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان
11:14 - 2025-07-26

 
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە .
بەگوێرەى خشتەی دادبینیی دادگاکە، رۆژی 28ـی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە سێ لەو سکاڵایانە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و لەسەر پرسەکانی مووچە و دەرکردنی فەرمانسالاری تایبەت بە مووچە و پرۆژەی رووناکیی تایبەت بە کارەبای هەرێمی کوردستانە .
سکاڵای یەکەم لەلایەن سێ هاوڵاتییەوە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیرى دارایی عێراق تۆمارکراوە و داوادەکەن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییە سیاسییەکان و خەرجیی کرداری دوور بخرێتەوە .
سکاڵای دووەم لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە دژی وەزیرى دارایی عێراق تۆمارکراوە و داوای گرەنتیکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەشێوەیەکی مانگانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دوور لە ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، هەروەها داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاری دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن.
سکاڵای سێیەم دژی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بۆ رەتکردنەوەی پرۆژەی رووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی لەهەرێم.
دوو سکاڵاکەی دیکە تایبەتن بە یاسای باری کەسیی عێراق و دامەزراندنی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP