چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری، بە
ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەرزیرانی عێراق کۆبووەوە و"سەرکۆنەی
هێرشە بەردەوامەکانی سەر کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین."
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی
بەوە کردووە، "سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوامانە دەکەین، کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی
نەوت لە هەرێمی کوردستان."
بە بڕوای چوارچێوەکە، "ئەو هێرشانە بوونەتە
هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی، هەروەها ژینگەی وەبەرهێنان
تێکدەدات و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری."
بەگوێرەی بەدواداچوونێکى ڕۆژنامەوانى ، لەم مانگەدا
20 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان، لەو ژمارەیە 7ـیان بۆ سەر کێڵگەکانی
نەوت بوون.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە حکومەت دەکات،
"هەڵوێستێکی بەهێزی هەبێت بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن و رێگری
لە دووبارەبوونەوەیان بکات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP