بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌

کوردستان
16:13 - 2025-07-16


بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد. 

بەگوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهات و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێن.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، كە شەوی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق كۆبووەوە.

دیدار و كۆبوونەوە سیاسییەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغدا دوای كۆبوونەوەی باڵای یەكێتی و پارتی  بوو، هەروەها  پارتی دیموكراتی كوردستانیش پشتگیریی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بۆ بەدەستهێنانی مووچەو چارەسەركردنی كێشەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP