مەترسی فراوانبوونی شەڕی هەسەدە و دیمەشق هەیە

کوردستان
14:14 - 2025-07-16

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکان مرۆڤ لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێکدادانی پچڕپچڕ لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و کۆمەڵێک کارمەندی ئاسایشی گشتی دیمەشق سەریهەڵدا، ئەمەش دوای هەوڵی چوونە ناو ناوچەکە بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە یان وەرگرتنی ڕەزامەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەوێ جێگیرن.

ڕوانگەی سوری هۆشداری دەدات،  مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت پێکدادانەکان زیاتر و فراوان ببن.

ئەمڕۆ لە میحوەری دێرحافەر لە سنوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، پێکدادانێکی پچڕپچڕ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق سەریهەڵدا. هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە قوربانییەکان بەدەست نەهێنراوە.

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیان ڕاگەیاندووە، ئەو ڕاپۆرتانەی لە بارەی شەهیدبوونی دوو ئەندامی هەسەدە لە ئەو پێکدادانانەدا بڵاوبوونەتەوە، ڕاست نین.

ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو هەواڵانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی میدیایی بۆ دروستکردنی ململانێی عەرەب و کورد دوای دانوستانەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP