وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین ، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی ووزەو پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابین کردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدەین
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP