رفعەت عەبدوڵا: کۆمیتەکان هێڵی گەرمی نێوان خەڵک و یەکێتی بن

کوردستان
15:37 - 2025-07-22


 
 رفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراوی کۆمیتەکانی سنوری سلێمانی کۆبووەو لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە بڕیار لێدراوەکاندا ئەرکە هەنووکەییەکانی خەباتی بۆ ڕوونکردنەوە.
لەکۆبونەوەکەدا کە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوو، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ڕایگەیاند کۆمیتەکان لەئایندەی کاری ڕێکخستن و کەمپینەکانی هەڵبژاردندا میکانیزم و میتۆدێکی نوێ و سەردەمیانە پەیڕەو بکەن، لەوبارەیەوە وتی: "کۆمیتەکان نابێت تەنها لەکاتی هەڵبژاردن بچنە ناو خەڵک، بەڵکو هەمیشە هێڵی گەرمی نێوان خەڵک و یەکێتی بن".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد کەسستی و کەمتەرخەمی دەگۆڕین بۆ بوژانەوەو گەشانەوەی ڕیزەکانمان لەسەرەوە بۆ خوارەوەو تواناو وزەکان دەخەینەگەڕ، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو سیاسەتی یەکێتی لەئێستاو ئایندەدا، وتیشی: " ئەرکی سەرەکیتان، بەستنەوەی خەباتی ڕێکخستنە بەخزمەت و چاکەی گشتیەوەو لەپێناو خەڵکدا بێت".

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP