له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕ‌ه‌كانی بۆردی راگه‌یاندن و ده‌ستنیشانكردنی لێپرسراوی نوێ بۆ كه‌ناڵه‌كان، به ئاماده‌بوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب و لێپرسراوی كه‌ناڵه‌كان ئاڵوگۆڕ‌ی پۆستی سه‌رنووسه‌ری كراوهه‌ڤاڵ ئاریان محەمەد ناسراو بە (مه‌لا ئاریان) وه‌ك سه‌رنووسه‌ری نوێ ده‌ستبه‌كاربوو، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ (عه‌تا كه‌ریم) ئەرکی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی بۆردی راگەیاندنی پێ‌سپێردرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا وێڕ‌ای ده‌ستخۆشی له هه‌ڤاڵ عه‌تا كه‌ریم كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا دڵسۆزانه له‌خزمه‌ت سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا كاریكردووه، پیرۆزباییان له هه‌ڤاڵ مه‌لا ئاریان كرد‌و هیوایان خواست له‌ئه‌ركی نوێیدا سه‌ركه‌وتووبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP