شارەزایەکى بواری كەشناسی ئاشكرایدەكات، كەشوهەوای
رۆژانی پێنجشەممە، هەینی، شەممە، یەكشەممە و دووشەممە، زۆرگەرم دەبێت و گەرمای تاقەت
پڕوكێن دەبێـت تا بۆتان دەكرێت لەو رۆژانە لە ماڵ مەچنەدەرەوە و خۆتان بپارێزن لە
كاریگەریی بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسى رایگەیاند، لە پێنج شەممەوە پلەكانی گەرما لە تەواوی
ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دوو پلەی سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت
بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ و شەممە گەرمتردەبێت.
باسی لەوەش كردووە، رۆژانی پێنجشەممە، شەممە، هەینی،
شەممە، یەكشەممە و دووشەممە كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكان زۆرگەرم دەبێت لە ئەنجامی
زیادبوونی كاریگەریی ئەو شەپۆلی گەرمایەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP