به‌هۆی ئاگركەوتنەوەكانی باخان و جافەران زیاتر لە 10 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان

کوردستان
20:17 - 2025-07-27


لە گوندەكانی باخان و جافەرانی قەرەداغ دوو حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویاندا و بەهۆیانەوە زیاتر لە 10 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا و زیان بە رەز و باخی هاووڵاتیان گەیشت.

لە سنووری هەردوو گوندەكانی باخان و جافەرانی سەر بە قەزای قەرەداغ، دوو حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویاندا و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بەهاوكاری پۆلیسی بەرگری شارستانی قەرەداغ و خەڵك و ژینگە دۆستانی سنوورەكە توانرا هەردوو روداوی ئاگركەوتنەوەكان كۆنترۆڵ بكرێن.

پێشبینیش دەكرێت لەهەردوو روداوەكەدا زیاتر لە 10 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتابێت، هاوكات زیان بە رەزو و باخی هاووڵاتیان كەوتووە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP