بەتۆمەتی دزی کردن چوار تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان
17:54 - 2025-07-27


دوای ئەوەی چەند خاوەن دوکانێکی زەڕەنگەر لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزیانلێکراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو ئاڵتونەی کە تۆمەتباران دزی بوویان. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.

تۆمەتباران کە بە نەتەوە عەرەبن چەند ڕۆژێکە وەکو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، ڕۆژانە هاتونەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و بەبیانوی کڕینی ئاڵتون چونەتە چەند دوکانێکی زەڕەنگەریی و لەکاتی مەشغوڵ بوونی خاوەن دوکانەکاندا ئاڵتونیان دزیوە.

لەئێستادا تۆمەتباران (أ، هـ، م - أ، هـ، م - م، ی، م - ع، م، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP