دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق به نوسراوی ره‌سمی داوای كرد پرسیاری زانكۆكه‌كان نه‌كرێته كوردی، بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش داوا ده‌كات: "وه‌زیری خوێندنی باڵا به نوسراوی ره‌سمی بڕ‌یاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕ‌ۆ له نوسراوێكیدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای عیراقی كردووه، داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا كردوه بڕ‌یاری ژماره 3/8298ی رۆژی 16ی7ی2025ی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌یدا، كاروان یاروه‌یس ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو:" به‌شێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كورد و توركمان و ئه‌وانی دیكه له پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركوك و دیاله، به زمانی عه‌ره‌بی نادوێن، هه‌روه‌ها له زانكۆكانیش كه چه‌ندین به‌شی زانستی به زمانه‌كانی خۆیان كراوه‌ته‌وه، مافی خۆیانه به‌زمانی كوردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه".
ده‌شڵێت:" دانانی پرسیاره‌كان و سه‌پاندنی ته‌نها به زمانی عه‌ره‌بی پێشێلكارییه‌كی روونی ماده‌ی 4 به‌ندی یه‌كه‌می ده‌ستووره و ئازادی له زانكۆ و به‌شه ئه‌كادیمییه‌كان بچووك ده‌كاته‌وه".
له كۆتایشدا، كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای كردووه:" وه‌زیری خوێندنی باڵا به بڕ‌یاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا بچێته‌وه‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نوسراوه‌كه‌ی بدات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP