بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 28 ی7ی 2025 مووچه‌ی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مووچه‌ی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و مووچه‌ی مانگی ئایاری ساڵی ( 2025) و مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی ساڵی (2024) سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تازه دامه‌زراون دابه‌شبكرێن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندوه: "رۆژی دووشه‌ممه 28ی7ی2025 مووچه‌ی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت".
ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه: "هه‌مان رۆژ مووچه‌ی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونیشیكردوه‌ته‌وه: "هه‌ر رۆژی دووشه‌ممه مووچه‌ی مانگی ئایاری ساڵی ( 2025) و مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی ساڵی ( 2024) سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌شده‌كرێت كه له‌دوای ( 1ی7ی2024) به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراون و شایسته‌كانیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP