سایتی شەفافیەت سەبارەت بەزیادبوونی داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی روونكردنەوەیەکی بڵاوكردەوە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی تایبەت بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دامەزراوە، رایگەیاندووە: لە رۆژی 21ی تەمموزی ئەمساڵ بڕی 80 ملیار دینار داهات بەشێوەی مقاسە، كە رێكارێكە بۆ گەڕاندنەوەی قەرز بە قەرز، یان پێوانەكردنی قەرز و قەرزداری نێوان دوولایەن، بێ ئەوەی پارە دەست بەدەست بكرێت، بۆ یەكێك لە كارگە گەورەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەسیستمی شەفافیەت تۆماركراوە، لەسەر بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان، بەو هۆیەوە داهاتی مانگی حەوت بەرێژەی سەدا 99 پۆینت 77 زیادیكردووە بەراورد بەداهاتی مانگی شەش، ئەو بڕە پارەیەش نە بەشێوەی نەختینە یان چەك نەهاتۆتە ناو بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە .
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" چالاكی ئابووری كۆمپانیاو كارگە گەورەكان كاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر سەرچاوەی داهاتی پارێزگا و ئیدارەكان، گەر داهاتەكان بەشێوەی مەقاسە یەكلاببنەوە لە دەرەوەی سنووری جوگرافیای ئەو ناوچانەی كە چالاكییەكەی تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات كە تەنها بە ژمارە دەبینرێت لەسەر ئەو پارێزگایە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP