راگەیەنراوێک لە دەستەی ناوچە کوردستانیەکانەوە

کوردستان
15:45 - 2025-07-26


دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بڕیاری قەدەغە کردنی زمانی کوردی و ڕێگری کردن لە خوێندکاران و قوتابیان کە بەزمانی کوردی وەڵامی تاقی کردنەوەکان بدەنەوە، جگەلەوەی خەرقێکی ڕوونی مادەی چواری دەستوری عێراقە، لە هەمان کاتدا پێشهاتێکی مەترسی دارەو بەلامانەوە جێی پرسیارە کە وەزارەتێکی گرنگی وەک وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی و بە نوسراوی فەرمی و بەڕۆژی ڕووناک بڕیارێکی لەم جۆرە دەرئەکات، ئەگەرچی ئەم کارە نوێ نیەو ساڵانە ئەم گرفتەیان بۆ فێرخوازانمان لە ناوچە کوردستانیەکان دروست کردووە، بەڵام ئەوەی ئەم جارە ڕووبەری گرفتەکەی فراوانتر کردووە نوسراوی فەرمیە بۆ ئەم هەنگاوە دژ بەدستورە، ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانێکان سەرباری ڕەتکردنەوەی هەر هەنگاوێێکین کە پێچەوانەی دەستور  بێت لەهەمان کات دا ڕای ئەگەیەنین کە حکومەتی عێراق لە کەمتر لە دوو مانگدا دوو بڕیاری نادەستوی پیادەکردوە  لە ناوچە کوردستانیەکان، لە دروست کردنی قەزای قەرەتەپەو ئەم بڕیارە نوێیەیان ، ئەم هەنگاوانە مەترسی دارن و گومان لە جدیەتی حکومەتی عێراق زیاتر ئەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانیەکان و پێچەوانەی ئەو بنەما هاوبەشانەشە کە حکومەتی ئێستای عێراقی لەسەر بینا کراوە بۆیە داوائەکەین لە نوێنەرانمان لە بەغداد هەر لە بەڕێز سەرۆکی کۆمارو وەزیر و ئەندامانی پەڕلەمان هەوڵەکانیان بخەنەگەر  بە ئامانجی چارەسەر کردنی ئەم گرفتانەو دەسەڵاتی یاسای و دەستوری خۆیان پیادە بکەن لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوبەشێتی لە ناوچە کوردستانیەکان و جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠ ی دەستور.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP