حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەرمەزار دەکات و دەڵێت: ئەو بڕیارە رەگەزپەرستییە.
ئەکادیمیای کوردی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی بڕیارێکی نایاسایی و نادەستورییە.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" پێویستە بە زووترین کات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوەو وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات."
جێگەی ئاماژەیە، بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کە لە 16ی 7ی 2025دا دەرچووەو تێیدا زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP