وەفدێکی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان ناسراو "
پارتی دەم " بۆ بەشدارى لە یەکەمین رێوڕەسمى چەکدانانى ئەندامانى پەکەکە
سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات.
پارتی دەم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردوە،
لە پرۆسەى "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی"دا بە رۆژانی گرنگ و مێژووییدا
تێدەپەڕن کە بە مانای قۆناغێکی نوێ دێت.
پارتى دەم وەک ئاماژەیەک بۆ چەکدانانى پەکەکە
ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی
کوردستان رێوڕەسمێک رێکدەخەن.
پارتی دەم 15 بۆ 20 کەسی لە رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی
پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بینینی رێوڕەسمەکە
بانگێشتکردووە و لەگەڵ وەفدی پارتەکەدا سەردانى هەرێمی کوردستان دەکەن و
رێوڕەسمەکەش بە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە یەکەم رێوڕەسمى چەکدانانى ئەندامانى
پەکەکە لەنێوان 10 تاوەکو 12ـی تەمموز لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP