هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

کوردستان
13:47 - 2025-07-10

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک دژی وەزیری دارایی عیراق کۆببێتەوە.
رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک دژی وەزیری دارایی عیراق و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە .
بەپێی زانیارییەکان لەسکاڵاکەدا داواکراوە دادگاکە فەرمانێکی سالاریی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەربکات.
ئەمەش لە كاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی 19ی6ی2025، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و هەمان رۆژ، شەش دادوەری سەرەكی دادگای فیدراڵی و سێ دادوەری یەدەگ دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP