زه‌حمه‌تكێشان هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی یەكێتیی بەرزدەنرخێنێت

کوردستان
17:29 - 2024-05-13


وەفدێكی باڵای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر دەكات و هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی یەكێتیی بەرزدەنرخێنێت.

وەفدەكە بەسەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا بووە و لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حاجی مەسیفی سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی و رێباز بێركۆتی و رابیحە حەمەد ئەندامانی سەركردایەتیەوە رۆژی 13/5 پێشوازی لێكرا.

لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كردووه‌، لە دیداره‌كه‌دا باس لە مێژووی خەباتی هاوبەش و پەیوەندی دێرینی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و حزبی زەحمەتكێشان كرا لە هێڵی نیشتیمانی ونەتەوەییەكان بۆ بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان. 

بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی بەرزنرخاند و بەگرنگیزانی بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستای هەرێمی كوردستان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رۆڵی خۆی بخاتەوەگەڕ و داوایكرد: "هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژرێت بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان بۆ ئەو مەبەستەش خوازیاری ئەوەین كە بەڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان گفتوگۆ بكرێت بۆ گەیشتن بە خاڵی هاوبەش و لەیەكتر گەیشتنی بابەتە سیاسی و ستراتیژییەكانی پەیوەندار بە ئایندەی هەرێمی كوردستان".

لایخۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرنج و تێگەیشتنەكانی وەفدی میوان وتی: "یەكێتی نیشتیمانی هەمیشە لەگەڵ چارەسەری كێشە و گرفتەكانە بەرێگای یاسایی و دیالۆگی ئاشتیانە لە چوارچێوەی پاراستنی ماف و ئیمتیاز و دەستكەوتەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان"و رونیكردەوە: "هەڵوێستی یەكێتی بۆلە پرسی هەڵبژاردندا روونە، چونكە یەكێتی لەگەڵ گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی سیستەمی حكومڕانییە لە هەرێمی كوردستان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP