وەزارەتی بازرگانی عیراق دەربارەی کوالێتیی بەشە خۆراکی مانگانە دڵنیایی دەدات

کوردستان
23:29 - 2025-05-25

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم ماددەکانی بەشە خۆراکی مانگانە و سەبەتەی خۆراک پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت .

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی بە ئاراستەی جیاجیا کاردەکات بۆ پاڵپشتیی بەشە خۆراک، بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی بەشداردەبن لە هێنانەدی ئاسایشی خۆراکدا.

وتیشی، “سەرجەم ماددە خۆراکییە کۆگاکراوەکان پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت”. ئەوەشی وت، بۆ نمونە دۆشاوی تەماتە 15 رۆژ لە بەشی پشکنین دەبێت، شەکر پێنج رۆژ و ماددە پاقلەمەنییەکان سێ رۆژ.

روونیشیکردەوە، لە پشکنینەکاندا پشت بە پێوەرە عێراقییەکان دەبەستن کە وەزارەتی پلاندانان دیاریکردووە، بۆ ئەوەش تاقیگەی پێشکەوتوویان هەیە.

دووپاتیشیکردەوە، هاوڵاتی هەر تێبینییەکی لەسەر پشکنینی ماددە خۆراکییەکان هەبوو، دەتوانێت پێشکەشی بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP