قوباد تاڵەبانی : هەموومان قەرزاری هەڵەبجەین

کوردستان
17:37 - 2024-05-13


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک  وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024، له‌ پارێزگای هەڵەبجە و لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدان، تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دانا.

دواتر قوباد تاڵەبانی ئامادەی مەراسیمێک بوو لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە کەبەبۆنەی یادی ٣٧ ساڵەی راپەڕینی خەڵکی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور لەدژی بڕیاری بەزۆر راگواستنیان، رێکخرابوو.

هەر لەمیانی سەردانەکەیدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە کۆبووەوە کە لەچەندین کەسایەتی و پیاوماقوڵی هەڵەبجە پێکهاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنێتی پەرەپێدان و بوژاندنەوەی شاری هەڵەبجە لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە، کەتێیدا ئامادەبووان ژمارەیەک داواکارییان سەبارەت بەچۆنێتی زیاتر خزمەتکردنی شارەکەیان خستەڕوو.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا: "حکومەتی هەرێمی کوردستان جددیە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بۆ شارەکە، چونکە هەموومان بەجۆرێک قەرزاری هەڵەبجەین کەهەرگیز لەئاست ئەو قوربانیدانەیدا نادرێتەوە".

پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو  ئەنجومەنە دەربڕی لەپێناو رێکخستنی کارەکانی و هاوکاری ئیداری پارێزگاکە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری شارەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP