ئاسۆ مامەند: لە ناخەوە خەمبار بووم بۆ هەواڵى شەهیدکردنی هەڤاڵ عەلی حەمەد ئیسماعیل

کوردستان
14:59 - 2025-05-02

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمی خۆى ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکارى عەلی حەمەد ئیسماعیل دەکات 

دەقى پەیامەکە ....

 

بەڕێزان / کەسوکار و  بنەماڵەی کۆچکردوو هەڤاڵ (عەلی حەمەد ئیسماعیل)

لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی شەهیدکردنی یەکێک لە کادیرە دڵسۆزەکانی سنووری مەڵبەندی دووی کەرکوک هەڤاڵ (عەلی حەمەد ئیسماعیل).

شەهید (عەلی حەمەد ئیسماعیل) یەکێک بوو لە کادیرە چالاکەکانی یەکێتیی لە کەرکوک، دڵسۆانە خزمەتی دانیشتوانی سنووری کۆمیتەکەیانی دەکرد و بە دەنگ داواکاری و کێشەکانیانە دەچوو. 

کەسوکار و هەڤاڵانی کۆچکردوو دڵنیا دەکەینەوە کە تاوانی بە ناحەق شەهیدکردنی هەڤاڵ (عەلی حەمەد ئیسماعیل) لە بیر ناکەین و دەبێت تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.

بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی هاوڕێ و هەڤاڵ و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەم، لە خوای گەورە داواکارم بەهەشتی بەرین جێگەی بێ، و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

ئاسۆ مامەند 
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP