گروپی حوسییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نساڕوڵای یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند، هێرشێكی نوێیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌لئه‌بیب پشتڕاستیكرده‌وه كه موشه‌كێك كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاستهكراوه و ڕێگرییان لێكردوه.
وته‌بێژی سه‌ربازی حوسییه‌كان رایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردو به موشه‌كی هایپه‌رسۆنیكی فه‌ڵه‌ستین 2 هێرشێكی نوێمان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌یفا ئه‌نجامدا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موشه‌كه‌كه "به سه‌ركه‌وتویی گه‌یشته ئامانجه‌كه‌ی و سیسته‌می ڕێگریكهرهكانیش نه‌یانتوانی ڕێگری لێبكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕێگری له موشه‌كێك كردوه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه له یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدرابو ، پێش ئه‌وه‌ی بتوانێت بچێته ناو ئاسمانی ئیسرائیله‌وه.
سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردوه، سیستمی به‌رگری ئاسمانی به‌پێی سیاسه‌تی دامه‌زراو چالاك كراون"، ئاماژه‌یه بۆ ترسی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پاشماوه‌كان كه له ئه‌نجامی ڕێگریكردنهكهدا دروستبوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP