لە شاری ڤانکۆڤەری
کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو خەڵکدا كرد و بەهۆیەوە چەندین پیادە گیانیان لەدەستدا
و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون
پۆلیسی ڤانکۆڤەریش
دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی ڕاگەیاند کە لە کاتی فێستیڤاڵێکدا لە شارەکەدا خۆیكردوه
به ناو خهڵكدا.
ڕوداوەکە ئێوارەی دوێنێ
لە کاتێکدا کۆمەڵگەی فلیپینی لە کەنەدا بە نمایشی سەر شەقامەکان ڕۆژی لاپو لاپویان
پیرۆزدەکرد، ڕوویداوە.
ڤیدیۆکانی شوێنی
ڕوداوەکە خەڵک لەسەر زەوی نیشان دەدەن کە برینی سەختیان هەیە.
تا ئێستا دەسەڵاتداران
ناسنامەی شۆفێرەکە یان ئەگەری پاڵنەرێکی پشت ڕوداوەکەیان پشتڕاست نەکردوهتەوە و
دیارنییه هۆكاری پشت ڕوداوهكه چییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP