دوای ساڵانێک لە دیلبوون بەدەستی تیرۆریستانی داعش، (ماڵی ئێزیدی) لە ڕۆژئاوای ئەلجەزیرە، پێشوازی لەو دوو گەنجە کرد بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ و عوسمان خەیرۆ خودەیدە لە دایکبووی ئەلوەردیە لە ساڵی ٢٠٠٦، دوای ڕزگاربوونیان لە مەنبج و ئیدلب.
ئەو دوو گەنجە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014 لەگەڵ خێزانەکانیان بە دیل گیرابوون، بۆ ناوچە جیاوازەکان گواستراونەتەوە و خولی ئایینی زۆرەملێیان بۆ کراوەتەوە. پاشان بەهۆی تەمەنی بچووکیانەوە فڕێدرانە شەڕەوە.
(دیار عەلی) لەشەڕدا قاچی بڕاوە و چاوی ڕاستی لەدەستداوە، (عوسمان خەیرۆ)ش لە کاتی شەڕەکەدا قۆڵی ڕاستی لەدەستداوە.
دوای ڕووخانی باغۆز، ئەو دوو گەنجە لە بیابانی سوریادا مانەوە تا ئازادکران و ڕادەستی ماڵی ئێزیدی کران بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ خێزانەکانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP