سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیی لە سەرۆکى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى یەکێتىی ئەوروپا کرد

کوردستان
22:53 - 2025-04-21

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى یەکێتىی ئەوروپا کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١/٤/٢٠٢٥ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لەوەفدێکی سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى یەکێتیی ئەوروپا  کە پێکهاتبوون لە ئاربێر هیتای سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا، خاتوو سایا چاوسیدو سەرۆکی پێشووی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوان جاف ڕۆژنامەنووس و ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا، هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران لە هەرێمی کوردستان 
سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند سبەینێ یادی ۱٢٧ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لەسەر دەستی روناکبیری دوورە وڵات میقداد مەدحەت بەدرخانە ،پیرۆزباییەکی گەرم لەگشت ڕۆژنامەنوسانی کورد لەکوردستان و جیهان دەکەم، کە لێبڕاوانە لە کایەی میدیا وفراوانکردنی ئازادی و دیموکراسیدا خزمەت دەکەن، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک لەپێناوبەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەگەریی كوردی پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان کردوە ، جەخت لەوەش دەکەینەوە کە پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی لە ئازادی کاری رۆژنامەوانی و دەربرینی رای جیاواز دەست پێدەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە ووتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمان ڕێباز و دیدی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دوانەی (نان وئازادی) بۆ روناکبیران و ڕۆژنامەنوسان، هەر  ئەم تێڕوانینە وایکردوە هەمیشە یەکێتی لەهەر شوێنێک بوبێت کەشی ئازادی بەرفراوانتر بووە ، هەروەها یەکێیتی نیشتمانیی کوردستان, لەدامەزراندنیەوە تائێستا داکۆکیکاری ئازادی رۆژنامەوانی بووە, بەردەوامیش دەبێت لەسەر پشتیوانی کردنی میدیای ئازاد و رەخساندنی زەمینەی زیاتر بۆ ئازادی رۆژنامەوانی, لەپێناوی خزمەتکردنی ئەزموونی دیموکراسی, رۆژنامەگەری کوردیش رۆڵی بەرپرسیارانەی ھەبێ لە خزمەتکردنی کوردەواری و کوردستاندا.  

لە دیدارەکەدا ، ئاربێر هیتای سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا، سوپاسى پێشوازییەکەى سەعدی ئەحمەد پیرە یکرد راشیگەیاند بڕیارە سەنتەری چاودێری لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە و ڕێکخراوی پەیامنێران لە هەرێمی کوردستان وەکو نوێنەری ئەوان کاری سەنتەرەکە ڕایی دەکەن و ئامانج لەو سەنتەرە چاودێری کردنی ئازادی ڕا دەربڕین و  ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستانە، دواتر جەختى لەسەر هەماهەنگى زیاتری سەندیکاکەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان  و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP