پارێزگاری كه‌ركوك: ماف و شایسته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ركان دابینبكرێت

کوردستان
17:19 - 2025-04-27


رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی دەزگای شەهیدانی کەرکوک و خانەقین لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی فیدڕاڵی كە پێكهاتبوون لە ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری شەهیدان و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان، كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ئاسانكاریی پێویست بكرێت بۆ سوودمەندبووانی كەسوكاری شەهیدانی ناوچە كێشەلەسەرەكان لە ماف و شایسته‌كان، هەوڵیش بدرێت بۆ نەهێشتنی ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدانی حكومەتی فیدڕاڵی هەیە، لەپێناو هەماهەنگیكردن و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم سوودمەندنەبوونی كەسوكاری شەهیدان لەو ماف و تایبەتمەندیانە, بەتایبەت وەرگرتنی كوڕ و كچی شەهیدان لە خوێندنی باڵا و لێخۆشبوونیان لە نیوەی كرێی خوێندنی زانكۆ ئەهلییەكان و خوێندنی ئێواران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP