ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢١ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا، ڕاوێژکاری نوێی سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییکردن لە کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا.
لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیی و جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لەنێوان وڵاتەکەیی و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
لە دیدارەکەدا کە بێتریلا سنۆیا، جێگری کونسولی گشتیی هۆڵەندا ئامادە بوو، دوایین بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و بەردەوامی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP