به‌ بڕیاری سه‌رۆك بافڵ زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی رێكخستنەوەو چاكسازیی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكان ده‌كات

کوردستان
17:31 - 2025-04-27

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووە.

لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (27/4) لە هۆڵی  كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی ، لە سلێمانی بەڕێوەچوو ، هەڤاڵانی  سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان  بۆ   زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی ، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان کرد. 

هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتە بەر بەرامبەر بەوانەی لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ زیادیان دا.

 ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوەو چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بكات.

كۆبوونەوەی سەركردایەتی هەروەها دەربارەی گۆڕانكارییەكانی ناوخۆیی بڕیاری پێویستی دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP