سەعدی پیرە: بەمنزیکانە یەكێتی و پارتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان كۆدەبنەوە

کوردستان
17:22 - 2025-05-03

كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و وته‌بێژی یه‌كێتی-ش ده‌ڵێت:" له‌چه‌ند ڕ‌ۆژی داهاتوودا هه‌ردوولا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆده‌بنه‌وه‌".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد:" له‌چه‌ند ڕ‌ۆژی داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌".

ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان-یش سه‌عدی پیره‌ رایگه‌یاند:" گفتوگۆكان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" بوونی حكومه‌تێكی كاراو په‌رله‌مانێكی كارا بۆ ئه‌م قۆناغه‌ زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ گۆڕ‌انكارییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ زۆر خێرایه‌، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئاماده‌ین بۆ سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و میلله‌ته‌كه‌مان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP