ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران هەزار کەس تێدەپەڕێنێت

کوردستان
10:06 - 2025-04-27


وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەر عەباس-دا، 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە “بەهێزەی” کە دوێنێ شەممە، لە بەندەر عەباس-ی باشووری ئەو وڵاتە روویدا، 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و تائێستاش، شەش کەس بێسەروشوێنن.
وەزارەتەکە ئاشکراشکرد، کۆی ژمارەی بریندارەکان هەزار کەسی تێپەڕاندووە و دەشڵێت، رەنگە لە چەند سەعاتى داهاتوودا ژمارەی کوژراوان لەوەى هەیە زیاتر بەرزبێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP