دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت لەسەر گرژی و
ئاڵۆزییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە و سەرجەم
ئەوانەش دەستگیرکراون کە گرژییان دروستکردوە.
عقید سەلام عبدالخالق ووتەبێژی دەزگای ئاسایشی
هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ
ڕوویدا، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوانەی سەرپێچی یاساییان
کردووە هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانەکانی بەڕێز (زیاد جەبار) لێپرسراوی مەڵبەندی
سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP