پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا بڕێكی زۆر دۆلار‌و دراوی عێراقی له پرسه‌یه‌كدا له سنووری راپه‌ڕین له هاووڵاتییه‌ك كه به‌شداریكردن له پرسه‌كه چووه‌ته ناوچه‌كه ده‌ستگیركردووه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ش دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" لە 15ـی نیسانی 2025 هاوڵاتییەک کە دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕینە، بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک سەردانی شاری رانیەی کردووە، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و حەوت ملیۆن دیناری عیراقی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه: "هێزەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن کە دەرکەوت لە دایکبووی ساڵی 1985ـە و خەڵکی شاری رانیەیە، بەڵام لە دەرەوەی وڵات دەژی."
"تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر دوو جار بە تۆمەتی دزیکردن سزادراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شه‌دا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دەستیش بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا گیراوە" پۆلیسی راپه‌ڕین واده‌ڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP