رەفعەت عەبدوڵا: هونەر بایەخێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتی و بەشێکی دانەبڕاوی مێژووەکەیەتی

کوردستان
21:02 - 2025-07-06

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی یەکێتی بۆ هونەرمەندان بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند هونەر بایەخێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتی و بەشێکی دانەبڕاوی مێژووەکەیەتی، لەشاخیش هەمیشە هاوکارو پشتگیری هونەرو هونەرمەندان بووە.
لەمیانی پێشوازی کردن لەژمارەیەک هونەرمەندی بوارە جیاجیاکان، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی هونەرو هونەرمەندان کرد لەپێشکەوتنی کلتورو فەرهەنگی وڵاتدا، پاشان گفتوگۆو پێشنیارو چارەسەر دەربارەی ڕەوشی هونەری و ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم بزاڤی هونەری کرا. 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP