پەرلەمانی عیراق وەزیری نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی بە قاچاغبردنی نەوت بانگهێشت دەکات

کوردستان
22:30 - 2025-07-06

هەفتەی داهاتوو وەزیری نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن بۆ لێپرسینەوە لەبارەی بە قاچاغبردنی نەوت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقیەكانی راگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتوودا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای گواستنەوە لەلایەن لیژنەی نەوت و غازەوە بانگهێشتی ئەنجومەنەكە دەكرێن .
دەشڵێت، باس لە بەقاچاغبردنی نەوت و رێكارەكانی خۆبەدوورگرتن لە سەپاندنی سزا بەسەر نەوتی عیراق لەلایەن ئەمریكا و ئەوروپاوە دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا راپۆرتێك بڵاوكرایەوە و ئاماژە بە بەقاچاغبردنی نەوتی عیراق كرابوو لە رێگەی چەند بەڵگەنامەیەكی ساختەوە، ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP