ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەمووزی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، ژمارەیەک تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەکەی بەسەرکردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، لە دۆڵی شاورێ سەردانی حەمەی کاک هەمزە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی کرد کە خۆیان و خانەوادەکەیان قوربانی زۆریان لەپێناو خاک و نیشتماندا پێشکەش کردووە، دواتر شێخ جەعفەر، سەردانی پرسەی عەمید عەلی ئەحمەد ئاودەل کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرینی عەشیرەتی ئاکۆی کرد لە سەرکەپکان.
پاشان سەردانی تێکۆشەری ناسراوی ناوچەکە فەریق زیاد خۆرانی ناسراو بە مام زیاد خۆرانی پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی کوردایەتی کرد کە لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستی تێکچووبوو، هەفاڵ شێخ جەعفەر لەنزیکەوە لەباری تەندروستی پرسی و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست، هەروەک پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕی.
هەر لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانیدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، سەردانی تێکۆشەری نیشتمانپەروەری دیاری یەکێتی ئەحمەد ئاغای زیڕۆ ئاغای هەرکی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە، لەکۆتایشیدا لێپرسراوی ئەنجومەن لە کانی وەتمان، هەڤاڵی تێکۆشەر مام قادر چاوشینی بەسەرکردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP