شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە وەفدێکی فەڕەنسی دەکات

کوردستان
22:39 - 2025-07-06


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦/٧/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ئۆریلیەت پیرادی ئەندامی پەرلەمانی فەڕەنساو یان برێم کونسوڵی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بە بایەخەوە باس لە پەیوەندی مێژوویی و لەمێژینەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرا، شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی گەل و حکومەتی فەڕەنسای کرد، کە هەمیشە پشتیوانی گەلی کوردستان بوونەو هیوای خواست لە قۆناغەکانی داهاتووشدا پاڵپشت و پشتیوان بن.

بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئاڵۆزی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ئایندەی هەرێمی کورستان و عێراق، هەردوولا هاوڕابوون کە بە گفتوگۆو لێکتێگەیشتن چارەسەری کێشەکان بکرێت و کۆتایی بە ململانێ و ئاڵۆزی لە ناوچەکە بهێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP