وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ قوفڵ) لە باکوری عێراق، 19 سەرباز بە گازی میسان ژەهراوی بوون و پێنج سەربازیان دوای ئهوهی گواستراونهتهوه بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لەدەستداوه.
ئەمڕۆ یەكشەمممە 6ی تهموزی 2025 وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژهی بۆئهوهكردووه كه:"به مهبهستی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینهوهی تەرمی ئەفسەرێكی وڵاتهكه بەناوی "نوری مێلیح بۆزکورت"، کە لە ساڵی 2022 لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ قوفڵ) لە باکوری عێراق كوژراوه، 19 سەربازیان بە گازی میتان ژەهراوی بون، دوای گواستنەوەشیان بۆ نەخۆشخانە، پێنج لەو سەربازانە گیانیانلەدەستداوه."
راگەیەندراوەكە باسی لهوهشكردووه كه:" ئهو سەربازانه لە ئەشكەوتێكدا گازی میتانیان بهركەوتووه، كە پێشتر وەک نەخۆشخانە لەناوچەی ئۆپراسیۆنی (چنگ قوفڵ) بەکارهێنراوە لە سەر لوتكەی چیایەكە لە بەرزی 852 مەتر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP