میدیا عەرەبییەكان بە گرنگییەوە ڕوماڵی چەکدانانی
پەکەکەیان کرد و دەڵێن: كورد بەدەم پرۆسەی ئاشتییەوە چووە.
میدیا عەرەبییەكان بە شێوازی جیاواز پێشوازی لە ئەم
هەنگاوەی گەریلاكانی پەکەکە دەكەن و پێیان وایە دەبێتە هۆی ئاشتی لە كوردستان و
ناوچەكەدا.
ئاژانسی رەسمی عێراق (واع) دەڵێت: پارتی كرێكارانی
كوردستان ئەمڕۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییانە و دیمووكراسی كرد، ئەمەش ڕێگای
ئاشتی و كۆمەڵگەیەكی دیمووكراسی زەمینە بۆ داهاتوو خۆش دەكات، هەروەها كورد بەدەم
پرۆسەی ئاشتییەوە چوو.
سەبارەت بە لەناوبردنی چەكی بەشێك لەگەریلا كەناڵی
سكای نیوز بڵاوی كردەوە، كوردستان دوای لەناوبردنی چەكەكانی گەریلا خەباتیان لە ڕێگای
یاساییەوە بەردەوام دەبێت، پەكەكە خەباتی خۆی بۆ قۆناغی سیاسی گواستەوە.
ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتیش دەڵێت: دوای نزیكەی پێنج
دەیە ئەمڕۆ پەكەكە بەشێوەیەكی سیمبولی چەكەكانی لەناوبرد.
كەناڵی حەدەسیش بڵاوی كردەوە، پەكەكە مەراسیمی لەناوبردنی
چەكەكانی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.
كەناڵە عەرەبییەكان بەردەوامن لە ڕووماڵی پرۆسەكە
و لەو چوارچێوەیەدا كەناڵی دیجلە دەڵێت: ئەمڕۆ بەشی یەكەمی پرۆسەی لەناوبردنی چەكی
پەكەكە تەواو بوو، كە ٣٠ ئەندامی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك
لایەنی فەرمی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP