له سنوری ئیدارهی ڕاپهڕینو له چوارچێوهی پرۆسهی
ئاشتی توركیا، یهكهم گروپی گهریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چهكهكانیان
دادهنێن.
لای خۆشیهوه کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی
مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشكرایكردووە، ئهم مانگهو مانگی ڕابردووش،
بناری قهندیل له سنووری ئیدارهی ڕاپهڕین بۆردوومانـنهكراوه.
بەپێی زانیارییەکان، وەفدێکی دەم پارتی بۆ ئامادەبوون
لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە له ههرێمی كوردستانن و چاوەڕوانیشدهكرێت وەفدی هەردوو
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمو عێراقیش وەک چاودێر لەپرۆسەکە ئامادەبن لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی
باڵای پەکەکە.
بڕیاروایه کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی
داهاتوو، نزیکەی 40 گهریلای وەک نیازپاکیو دەستپێشخەری بۆ چەکدانانی تەواو لەسەر
پێشنیازی عەبدولڵا ئۆجەلان، چهكهكانیان رادەستبکەن.
پێشتریس ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەپرسانی
پەكەكەوە بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژی داهاتوو گروپێكی بچووكی هێزەكانی پارتی کرێکارانی
کوردستان چەكەكانیان لەشوێنێكی سلێمانی ڕادەستدەكەن.
بهگوێرهی وتهی بهرپرسانی دهم پارتیو پهكهكه،
ڕێوڕەسمی داماڵینی چەک، وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی دەبێت، کە ئامانج لێی دروستکردنی
متمانەو ڕێگەخۆشکردنە بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا هەنگاوی زیاتربنێتو بەڵێنەکانی بەرامبەر
ئاشتی هەمیشەیی جێبەجێبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە تورکیا بۆردوومانەکانی
بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەندیل ڕاگرتووە، بەڵام هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی
گارە و مەتینا هەر بەردەوام بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP