وەزارەتی كشتوكاڵ به مهرج ئهو گەنمهی ماوەو وهرنهگیراوه له جوتیارانی وهردهگرێت و دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەتش هەر تۆنێك گەنمی پلە یەك و پلە دوو بە 550 هەزار و 525 هەزار دەكڕنەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە: "بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، گەنمی ماوەی جوتیاران لە 15ـی تەمموزەوە وەردەگیرێت و تاوەكو یەك مانگ بەردەوامدەبێت"، ئاماژەی بەوەشكردووە: "دەبێت گەنمەكە بەگوێرەی تایبەتمەندیی عیراق بێت".
راشیگەیاندووە: "بۆ هەر تۆنێك گەنمی پلە یەك 550 هەزار دینار و بۆ هەر تۆنێك گەنمی پلە دوو 525 هەزار دینار دیاریكراوە و بە چاودێری و هەماهەنگی لێژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێم، گەنمەكە لەلایەن دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت لەسایلۆكانی (خۆشناو و قەیوان) دەكڕدرێنەوە".
لەبارەی وەرگرتنی شایستەی گەنمی جوتیارانیشەوە وەزارەتەكە دەڵێت: "لەماوەی دوو مانگدا دەبێت لەپاش وەرگرتنی گەنمەكە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 10ـی حوزەیران، لە هەرێمی كوردستان وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە دەستیپێكردووە و بڕیارە تاوەكو 10ـی تەمموز بەردەوام بێت.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عیراق، بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی دیاریكردبوو بۆ وەرگرتنی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق، یەك تۆن گەنم كە پشت بە سیستمی ئاودانی دەستكرد دەبەستێت، 850 هەزار دینار و ئەوەی پشتی بە باراناو بەستووە، 800 هەزار دینار وەردەگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP