ئه‌مڕۆ 20ی نیسانی 2025 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک، بەبۆنەی گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک، سەردانی (پارتی گەلی تورکمان)ی کرد.
له سەردانەكه‌دا هەردوولا تاوتوێی دۆخی گشتیی کەرکوکیان کرد‌و بەگرنگیانزانی سەرجەم پێکهاتەو لایەنەکان خزمەتی شارەکە بکەن بەبێ جیاوازیی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی، وێڕای پێشوازیكردن و پیرۆزباییكردن له (حزبی گه‌لی توركمان)به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك و كردنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌یان له شاره‌كه، ستایشی هه‌ڵوێست و رۆڵی حزبی ناوبراوی كرد له خزمه‌تكردن و خه‌بات بۆ توركمانی شاره‌كه.
ته‌ئكیدشیكرده‌وه له :"پێویستیی و گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و پته‌وكردنی برایه‌تیی و پێكه‌وژیان و پێشخستنی شاره‌كه‌و خزمه‌تكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌بێ جیاوازیی."
لای خۆیه‌وه عیرفان كه‌ركوكی سه‌رۆكی حزبی گه‌لی توركمان وێڕای پێشوازیی گه‌رمی له لێپرسراو و وه‌فدی هاوڕێی، جه‌ختی له كاركردن بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ شاری كه‌ركوك و خزمه‌تكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی كرده‌وه‌و وتی:"ئێمه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربه رێكخراوی سیاسی بین، هه‌موان خه‌ڵكی كه‌ركوكین و كه‌ركوكیین و ئه‌و روحه كه‌ركوكییه هانمان ده‌دات بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاره‌كه."
هه‌روه‌ك رۆڵ و هه‌ڵوێستی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی به‌رزنرخاند له كاره‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان له داواكارییه‌كانی دانیشتوانه‌كه‌ی"
گەڕانەوەی پارتی گەلی تورکمانی لە کاتێکدایە لە دوای پێکهێنانی ئیدارەی نوێی شارەکە سەرجەم حزب و لایەنەکان دەگەڕێنەوە چونکە بە درووستبوونی ئەم ئیدارە نوێیە کەشێکی ئارامیان بۆ ڕەخساوە.
هه‌ڕ ئه‌مڕۆ لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك، بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحەوە سەردانی کەنیسەی (قەلب ئەقدەس)یکرد و پەیامی پیرۆزبایی یه‌كێتی پێگەیاندن.
لەو سەردانەدا رەوەند مەلا مەحمود هیواخوازبوو ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوکردنی ئاشتیی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک.
لێپرسراوی مەڵبەند هەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ دووپاتکردنەوە هەروەک چۆن سەرۆک مام جەلال هەمیشە گرنگی بە کریستیانەکانی شارەکە دەدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP