نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنانی سلێمانی وەردەگیرێت

کوردستان
23:30 - 2025-07-10

لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، هاتوونەتە سلێمانی و نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنانی سلێمانی وەردەگرن، کەسوکاری یەکێک لە بێسەروشوێنەکانیش دەڵێت: وەرگرتنی نموونەی خوێن بۆ دۆزینەوەی 53 بێسەروشوێنە کە لە ساڵی 1986وە چارەنوسیان نادیارە.

ئەمڕۆ لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عیراق و بە هاوئاهەنگی دەزگای شەهیدانی عیراق و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، سەردانی سلێمانیان کرد و لە پزیشکی دادی سلێمانی، نموونەی خوێنیان لە کەسوکاری ئەو کەسانە وەرگرت کە لە رەشبگیرییەکەی ساڵی 1985دا دەستگیر کران.

کەسوکاری بێسەروشوێنبووەکان دەڵێن، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق قسەمان کرد و پێیان راگەیاندین حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ ماوە هەڵبدرێنەوە، بۆیە خۆمان داوامان کرد نموونەی خوێنمان لێوەربگیرێت،

دوای دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، گومان دەكرێت یەكێك لەو گۆڕانە كە ڕوفاتی 53 شەهیدی تێدابووە گۆڕی شەهیدانی سلێمانی بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP