چوارەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

کوردستان
21:17 - 2025-04-26

لە کەرکوک چوارەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە کارمەندێکی بەشی تاقیگەی تەندروستی کەرکوکە .
تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو کارمەندەیان کە لە نەخۆشخانە بووە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە .
ئاشکراشیکردوە، کارمەندەکە ژنە و تەمەنی 36 ساڵە و دووگیان بووە، کارمەندی بەشی تاقیگەی تەندروستی بووە و خۆی و کۆرپەلەکەی ناوسکی گیانیان لەدەستداوە .
ئەمە چوارەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە کە بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆماردەکرێت و ئێستا یەک حاڵەت لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و توشبوویەکیش نەخۆشخانەی جێهێشتووە.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP