لە سەرتاسەری ئەمریکا، دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا خۆپیشاندان دهستیپێكرد.
هەزاران کەس لەبەردەم کۆشکی سپی لەواشنتۆن،
خۆپیشاندانیان کردو ترەمپیان تۆمەتبارکرد بەوەی بەشێوەیەکی تاکڕەوانە حوکمڕانیی
دەکاتو بەبێ ڕێوشوێنی پێویست بیانییەکان دیپۆرتدەکاتەوە.
هاوڵاتییان دروشمی "نا بۆ پاشایەتی"و
"بیانهێننەوە ماڵەوە" کە ئاماژەیە بەو کۆچبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی
دیپۆرتکرانەوە، بەرزکردەوە.
دەشڵێن:"ئەوانەی دیپۆرتکرانەوە بۆ سەلڤادۆر،
مافی خۆیان لێ زەوتکرا، دەبێت ئاگاداری ئەوەبین کە بەمزوانە هاوڵاتیانی دیکەش
لەمافەکانیان بێبەشدەبن".
هەروەها چەند خۆپیشاندانی دیکە لەنیویۆرک
بەڕێوەچوو، سەدان کەس لەبەردەم کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک کۆبونەوە، بهگوێرهى
ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، لەچەند شارێکی دیکەش، خەڵک ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان
دەربڕیوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP