قوباد تاڵەبانی: بە بۆنەی هاتنی جەژنی قیامەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان دەکەم

کوردستان
12:43 - 2025-04-20

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران : بە بۆنەی هاتنی جەژنی قیامەتی مەسیحەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
كریستیانەكان چ وەك پێکهاتەیەکی ئایینی و چ وەک گرووپە ئیتنیکییەكانیان بەشێكن لە جوانییەكانی فرەیی لە ناوچەكە و مێژوویەكی دێرینیان لە كوردستاندا هەیە. هەربۆیە پارێزگاریكردن لەو پێکهاتە رەسەنە و قوڵترکردنەوەی پێكەوەژیان ئەرکی لە پێشینەی هەموو لایەکمانە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP